ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا كە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەردەبڕێ بۆ پێشوازی و چارەسەرکردنی بریندارانی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە كە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە پێشوازی لەو قوربانی و بریندارانەی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بكات كە پێویستیان بە هاوکاری و چارەسەری پزیشکی هەیە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی راگەیاندووە کە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ وەرگرتن و چارەسەرکردنی برینداران و دابینکردنی پێداویستیەکانیان.
لە كۆتاییشدا هیوای خواستووە خۆپێشاندانەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەڕێوەبچن و دووربن لە هەموو توندوتیژییەک، لەگەڵ چارەسەریی خێراش بۆ برینداران.
جێی باسە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا نزیكەی 420 كەس لە ناو خۆپێشاندانەكانی عێراقدا كوژراون و زیاتر لە 19 هەزاریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.