کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کۆتایی هات و بهپێى سهرچاوهیهكیش، تاوەکو ئێستا رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا واژۆ نەکراوە، بهلكو هەندێ وردەکاری ماوەو ههردوولا بەردەوام دەبن لەسهر گفتوگۆكان و سبەینێش کۆبوونەوەکان بەردەوامیان دەبێت.
تێزانین نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتنی کۆتایی لەسەر بودجە و نەوت گەیشتە بەغدا و بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، رایگەیاند، دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانى عێراق، كاریگەری نابێت لەسەر گفتوگۆكان هەولێر و بەغدا، چونکە وەك حكومەتێكی كاربەڕێكەر كارەكان دەكرێت و لەو چوارچێوەیەشدا ئامادەكاری بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی 2020 عێراق دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.