ئهمرۆ یهكشهممه ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" بلاوى كردهوه، كه پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان له گۆڕهپانی سێنت پیتر، لە وتاری هەفتانەیدا رایگەیاند" بەنیگەرانیەوە چاودێری رەوشی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکەم، هەست بەو ئازارە دەکەم کە خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتە لەچەند رۆژی رابردوودا چەشتیان، بەهۆی ئەو توندوتیژیەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەرامبەریان کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوعا بۆ برینداران و کوژراوانی خۆپیشاندەران و گەڕانەوەی ئاشتی بۆ عێراق دەکات و وتیشی" لە پلانمدایە کە ساڵی داهاتوو سەردانی عێراق بکەم".
جێی باسە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا نزیكەی 420 كەس لە ناو خۆپێشاندانەكانی عێراقدا كوژراون و زیاتر لە 19 هەزاریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.