نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان له عێراق (یۆنامی) له راگه‌یندراوێكدا ئاشكراى كرد، كه رۆژی سێشەممەی داهاتوو به‌روارى 3/12/2019 ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێكی تایبەت سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراق ساز ده‌كات.
بڕیارە لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا خاتوو جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبەتی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، وتەیەک پێشکەش بکات سەبارەت بە بارودۆخی عێراق.
بەپێی راگەیەندراوەکە؛ خاتوو پلاسخارت کورتەیەک دەربارەی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عیراق و نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) دەخاتەڕوو.
بڕیارە، دانیشتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ لە مالپه‌رى فەرمیی نەتەوەیەکگرتووەکان و کەناڵەکانی راگەیاندنەوە پەخش بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.