Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 02:38

ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانه‌وه‌

بە یاساى ژمارە (٣)ى ساڵى (2019)ى پەرلەمانى کوردستان
کوردستان TV
#7
100%

ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانه‌وه‌ سەبارەت بە یاساى ژمارە (٣)ى ساڵى (2019)ى پەرلەمانى کوردستان

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە بڕیارى ژمارە (٤)ى ساڵى 2019، یاساى بەخاوەنکردنى ئەو زەوییانەى لە سنوورى شارەوانییەکان زێدەڕۆیییان لەسەر کراوە، ژمارە (٣)ى ساڵى (٢٠١٩)ى ڕەتکردەوە.

گەڕاندنەوەى یاساکە لەسەر داواى سەرۆکایەتیى ئەنجومەنى وەزیران و پێشنیارى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بوو، بەهۆى بوونى چەند تێبینییەک لەسەر هەندێک لە بڕگە و ماددەکانى یاساکە. بۆیە لەپێناو بەرژەوەنديى گشتى و بەمەبەستى پێداچوونەوە و چارەسەرکردنى کەموکوڕییەکان، سەرۆکایەتيى هەرێمى کوردستان ڕۆژى 21/11/2019 بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەى یاساکە بۆ پەرلەمانى کوردستان.

فه‌وزى فره‌نسۆ هه‌ريرى

سەرۆکى دیوانى

سەرۆکایەتيى هەرێمى کوردستان

2019/12/1

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.