فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بهماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگهیاند ، دوێنێ چەندین كۆبوونەوەی گرنگ لە نێوان هەردوو شاندی حكوومەتی هەرێم و بەغدا لەبارەی بودجەوە ئەنجام دران و دواجار توانرا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.
سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا راشیدهگهێنێت ، بڕیارە هەرێمی كوردستان 250هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات و ئەوانیش بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان بە تەواوی دابین دەكەن.
ئاماژه بهوهش دهكات كه ئەمڕۆ جارێكی دیكە كۆدەبنەوە و ئەو رێككەوتنەی ئەنجام دراوە، واژۆ دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.