Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 19:47

داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی کوژراو و بریندارى لێکه‌وته‌وه‌

له‌ ناوچه‌ی "نه‌فت خانه‌" له باكووری خۆرهه‌ڵاتی دیالە
کوردستان TV
100%


له‌ ئاکامی هێرشێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆسه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای دیالە خۆرهه‌ڵاتی عێراق، دوو چەکداری هێزه‌كانی حه‌شدی شەعبی كوژران و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، نه‌قیب حه‌بیب شممه‌ری له‌ سوپای عێراق، به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه‌ چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ی "نه‌فت خانه‌" باكووری خۆرهه‌ڵاتی دیالە.

شممەری باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ هێرشه‌کەدا، دوو چەکداری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.