به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌ڕین چه‌ند رێنمایی و بڕیار، تایبه‌ت به‌نه‌شته‌رگه‌ری دایكانی دووگیان ده‌رده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌ڕین له ڕاگهێندراوێكدا چه‌ند رێنماییه‌كی تایبه‌ت به‌نه‌شته‌رگه‌ری دایكانی دووگیان ئاڕاسته‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سنوره‌كه ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته له‌نه‌خۆشخانه‌كان له‌مه‌ودوا ئه‌م رێنماییانه لهسهردایكی دووگیان جێبه‌جێبكرێت .
- هه‌موو دایكانی دووگیان كه یه‌كه‌م سكیانه ( نۆبه‌ره ) پێویسته ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بكرێن له نه‌خۆشخانه حكومیه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ، به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر پێویست بوون یاخو پێویست نه‌بوون به نه‌شته‌رگه‌ری ، ته‌نها له نه‌خۆشخانه‌ی حكومی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆئه‌نجام بدرێت .
- ئه‌و دایكانه‌ی كه‌پێشتر به‌ئاسایی منداڵیان بووه ( NDV ) نه‌شته‌رگه‌ری مندڵبوونیان بۆنه‌كراوه ، به‌هه‌مان شێوه پێویسته ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بكرێت له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان ، ئه‌گه‌ر پێویست بوو ته‌نها له نه‌خۆشخانه‌ی حكومی نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبوونیان بۆ ئه‌نجامبدرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.