ڕۆژی دووشه‌ممه 2ـی 12ـی 2019 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له شاندێكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كرد كه پێكهاتبوو له به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سكرتێر و سه‌عد خالید جێگری سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی به‌ستنی كۆنگره‌ی ده‌یه‌می حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌ركردایه‌تیی تازه‌ی ئه‌و حزبه خواست.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد و پێزانینی هه‌بوو بۆ ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له پشتیوانیكردنی فره‌لایه‌نیی و سه‌قامگیریی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم و هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ باشتركردنی دۆخی ئیداری و ئابووریی هه‌رێم ته‌وه‌ری تری ئه‌و دانیشتنه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.