ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/12/2019 لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان ڕه‌وه‌ندى كوردستانى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا.
كۆبوونه‌وه‌كه به سەرپەرشتی د. ڕێبوار بابكه‌یى سەرۆکی لێژنە و به ئاماده‌بوونى جێگری سه‌رۆك و بریارده‌رى لیژنه و ئه‌ندام و رٍاوێژكارانى لێژنەکە له هۆڵى لیژنه له ته‌لارى په‌رله‌مان به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ڕاپۆرت و نوسراوێك ده‌ستیپێكرد كه تایبه‌ت بوون به كار و چالاكى لیژنه، دواتر ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه تاوتوێكرا کە تایبه‌ت بوو بەڕهوشى په‌نابه‌رانى كورد له وڵاتى یۆنان دواى گفتوگۆكردنى ئه‌م بابه‌ته له لایه‌ن ئه‌ندامانى لیژنه به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و به‌دواداچوونى كێشه و گرفتى په‌نابه‌رانى كورد له‌و وڵاتى یۆنان و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان بریاریان دا به‌م نزیكانه سه‌ردانى کۆنسوڵخانه‌ى وڵاتى یۆنان بكه‌ن و دواتر یاداشتێك له سه‌ر پرس و كێشه‌ى په‌نابه‌رانى كورد له وڵاتى یۆنان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بكرێت.
لەمبارەیەوە د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەری پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەی زیاتری خستەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.