له‌یاری لوتكه‌و ئاگرینی گه‌ری پانزه‌ی لالیگا یانه‌ی بارسه‌لۆنا بووه میوانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك مه‌درید، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو تیپ ، دواجار بارسه‌لۆنا توانی به‌تاكه گۆلێكی بێ وه‌ڵام براوه‌ی سێ خاڵی گرنگ بێت و جارێكی دیگه بگه‌رێته‌وه پێشه‌نگی ریزبه‌ندی، تاكه گۆڵی یاریه‌كه له‌خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش له‌رێی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی لیۆنێل مێسی تۆماركرا، به‌مجۆره كۆی خاڵه‌كانی ئه‌و تیپه كه‌ته‌لۆنیه بووه سی و یه‌ك خاڵ و به‌جیاوازی گۆڵ له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندیه له‌پێش یانه‌ی شاهانه، هه‌رچی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده به‌م دۆرانه‌ی بهبیستو پێنج خاڵ بۆ خانه‌ی شه‌شه‌م دابه‌زی.
ڤیدیۆ . بارسه‌لۆنا سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌سته‌می به‌سه‌ر ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به‌ده‌ست هێنا
به‌سه‌ركردایه‌تى لیۆنێل میسى
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.