Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 00:56

ئەنجوومەنی وەزیران یاسای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەنێرێتەوە پەرلەمان

ئامار‌ و داتای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست كراوە
کوردستان TV
#7
100%


حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا دەكات پرۆژەیاسای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بگەڕێنرێتەوە ئەنجومەنی وەزیران و بەرەچاوكردنی سوود ‌و بەرژەوەندی گشتی ‌و باری دارایی هەرێمی كوردستان پێداچوونەوەی پێدا بكرێت.

لە نووسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كە بۆ پەرلەمانی كوردستانی ناردووەتەوە و واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی لەسەرە، ئەوە خراوەتەڕوو، گۆڕانكاری لە ئامار‌ و داتای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست كراوە، هەر بۆیە داواكراوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان پێداچوونەوەی پێدا بكرێت، ئەوەش (بەڕەچاوكردنی سوود ‌و بەرژەوەندی گشتی ‌و باری دارایی هەرێمی كوردستان).

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.