میر محەمەد بن سەلمان جێنشینی عەرەبستانی سعوودیە پێشوازی لە مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد.
میر محەمەد بن سەلمان جێنشینی عەرەبستانی سعوودیە بە ئامادەبوونی خالید بن سەلمان وەزیری بەرگریی سعوودیە و شێخ تەحنون بن زاید راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیمارات، پێشوازی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
دوێنێ یەكشەممە هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان لەسەر داواى فەرمیى شێخ محەمەد بن زاید ئال نه‌یان جێنشینى ئەبوزەبى، بۆ به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمى پێشبڕكێى خه‌ڵاتى ئیمارات فۆرمۆلا یه‌ك بە سەردانێک گەیشتنە ئه‌بوزه‌بى.
له میانی سهردانهكەدا، دوێنێ شاندی باڵای ھەرێمی کوردستان چاوى كه‌وتبوو به هه‌ر یه‌ك له شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان جێنشینى ئەبوزەبى، جێگرى فەرماندەى باڵاى هێزە چەکدارەکانى ئیمارات و سەرۆکى ئەنجوومەنى راپەڕاندنى ئیمارەتى ئەبوزەبى، شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد، جێگرى سه‌رۆكى ئیمارات و سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرى به‌رگرى و فه‌رمانڕه‌واى دوبه‌ى، میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه، ئه‌رمین سه‌ركیسیان سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نستان، رۆستم مینیخانۆڤ سه‌رۆكى ته‌ته‌رستان و ژماره‌یه‌ك له شا و سه‌رۆك و سه‌ركرده و وه‌زیرانى وڵاتان و میوانانى رێوڕه‌سمه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.