Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 00:56

سەرۆک بارزانی بروسکه‌یه‌کی سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی حەمە ئەمین ئاغای زێ کرد

به‌هۆی كۆچی دوایی خاتوو ماپار ئەحمەد نایب
کوردستان TV
#7
100%

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆك بارزانی بروسكەیەكی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی حەمە ئەمین ئاغای زێ كرد.

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز كاك سوارەئاغا حەمەئەمین ئاغای زێ

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (ماپار ئەحمەد نایب)ـی دایكتان و هاوژینی (حەمە ئەمین ئاغای زێ)ـمان پێ گەییشت.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرەكەتان و هەموو خزم و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

2ـی 12ـی 2019

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.