دكتۆر دیپاك چوپرای نووسه‌ری به‌ناوبانگی جیهان، پزیشكێكی هیندۆسی و ئه‌مریكاییه ، پێی وایه ئێمه به‌شێوازی جیاجیا و به ده‌ستی خۆمان جه‌سته و ده‌روونمان ژه‌هراوی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ته‌ندروست بین، ده‌رنگتر پیربین، زۆرتر بژین، ته‌نانه‌ت له‌وپه‌ڕی به ساڵاچووندا هه‌ست به لاوێتی بكه‌ین و وه‌كو گه‌نج بژین، ده‌بێت به‌رده‌وام له خه‌می ئه‌وه‌دا بین رێگه به ژه‌هر نه‌دین زه‌فه‌رمان پێ به‌رێت. به‌ڵام كام ژه‌هر؟
چۆپرا پێی وایه مرۆ له سێ رێگه‌وه خۆی و ژیانی خۆی ژه‌هراوی ده‌كات:
-له رێگه‌ی خواردن وخواردنه‌وه.
-له رێگه‌ی هه‌ستی نیگه‌تیڤه‌وه.
-له رێگه‌ی پێوه‌ندی خراپ و نه‌رێنییه‌وه.
ن/ د.فازڵ خه‌لیل
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.