هیزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنووری پیرانشار كۆڵبه‌رێكیان بریندار كردووه و به برینداریش ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێشممه، هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنووری پیرانشار ته‌قه‌یان له كاروانێكی كۆڵبه‌ران كردووه و به هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه‌شه‌وه كۆڵبه‌رێكی لاوی خه‌ڵكی مه‌هاباد به ناوی”جه‌لال خالیدی“ به سه‌ختی قاچی پێكراوه و بریندار بووه و پاشانیش كه‌وتووه‌ته ده‌ستی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران و به‌سه‌ختی له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراوه.
شایه‌نی باسه كاتژمێر 6ی به‌یانی ئه‌مڕۆ "جه‌لال خالیدی" له لایه‌ن هاوڕێ كۆڵبه‌ره‌كانییه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی پیرانشار و ئێستاش له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه و به پێی ڕاپۆتی پزیشكیش ئاسه‌واری فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه دیاره و ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆره‌وه هه‌موو جه‌سته‌ی به ته‌واوه‌تی شین بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.