Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 19:47

ئاگرێکی گه‌وره‌ له‌ کۆگایه‌کی ماتۆڕسکیل له‌به‌غدا که‌وته‌وه‌

تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی خه‌رێكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ كۆگایه‌كی ماتۆڕسكیل له‌به‌غدا كه‌وتۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: ئاگرێگی گه‌وره‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ نێو كۆگایه‌كی ماتۆڕسكیل له‌ ناوچه‌ی شه‌قامی كۆمپانیای زه‌لال له‌ نزیك وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ به‌غدا كه‌وتۆته‌وه‌و بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زیانێكی زۆری ماددی لێبكه‌وێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی خه‌رێكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن و دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.