ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له حاڵه‌تێكی سه‌یردا دوو كه‌س به تۆمه‌تی دزیكردن له گۆڕستانی كارگه‌ی قیر ده‌ستگیر كران.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه دوای زانینی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاستی، به‌بوونی دیارده‌یه‌كی دزیكردن له گۆڕستانی كارگه‌ی قیڕ ( معمل قیڕ)، پۆلیس هه‌ڵسا به به‌دواداچوونی كردن بۆ زانینی ئه‌م دیارده‌یه كه ئاگاداركرابوونه‌وه،دوای وه‌رگرتنی زانیاری و پشتبه‌ستن به كامێرای چاودێری توانرا ناسنامه‌ی دوو تۆمه‌تبار ئاشكرابكرێت و به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی ده‌ستگیر بكرێن.
ڕاشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تباران به‌ناوی (ئ.ئ.م)، ته‌مه‌ن(18) ساڵ، ، (م.ع.ع.)، ته‌مه‌ن (21) ساڵ، تۆمه‌تباران دوای ده‌ستگیركردنیان دانیاننا به‌تاوانه‌كه‌یان كه‌وا هه‌ڵسابوون به دزینی (12) تانكی ئاو له گۆڕستانی كارگه‌ی قیڕ (معمل قیڕ).
په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕێكخرا و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كرا و بڕیاریدا به‌به‌ندكردنی هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌پێی مادده 446 له یاسای سزادانی عێراقی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.