Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 00:55

له‌ قه‌ڵادزێ خوارزایه‌ک خاڵی خۆی دایه‌ به‌ر چه‌قۆ

به‌هۆی ده‌مه‌قاڵی
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بریندارێك به‌ناوی ( م . ر . ح ) له‌دایك بووی ساڵی 1966، پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گوندی (گرده‌سپیان) به‌ برینداری گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ شوێنه‌واری چه‌قۆیه‌ك به‌ كه‌له‌كه‌ی چه‌پیه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ ئێستادا برینداره‌كه‌ له‌ ژێر چاودێری ته‌ندروستی دایه‌ و برینه‌كه‌شی سه‌خته‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ گوێره‌ی وته‌ی شاهیدی ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێوه‌ بووه‌ و پاشان له‌ لایه‌ن خوارزاكه‌ی به‌ چه‌قۆ هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و چه‌قۆیه‌كی له‌ كه‌له‌ی چه‌پی داوه‌، دوایی ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر به‌ هاوكاری ئاسایشی قه‌ڵادزێ تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.