Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 19:55

لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی کوردستان بریاری نوێى ده‌رکرد

له‌شاری هه‌ولێر
کوردستان TV
100%


راگه‌یاندنى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌ به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرانى سه‌رۆك و ئه‌مینداری گشتى و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى راپه‌راندن   كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو


راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بریارانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌ركرا:  


1- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك بۆ دارشتن و نووسینه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك رێسا و رێنمایی و ئاماده‌كردنى پلانى ساڵانه‌ى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى و سه‌ردانى كردنى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ راپه‌راندنى كاره‌ یاسایی و  كارگێرێیه‌كانى ئۆلۆمپى 

2 - ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى گشتى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان له‌رێكه‌وتى 22 ى 12ى 2019  له‌شاری هه‌ولێر ، به‌مه‌به‌ستى خوێندنه‌وه‌ى و په‌سه‌ندكردنى  كاره‌ كارگێری و داراییه‌كانى ئۆلۆمپى  بۆ ساڵی 2019  و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ساڵی داهاتوو 


3- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌  له‌و كێشانه‌ى كه‌له‌هه‌ندێك یه‌كێتى وه‌رزشى رووی داوه‌  به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى پێشنیاری پێویست بۆ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار 



 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.