لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له پهرلهمانى كوردستان بە سەرپەرشتی رێڤینگ هروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەر و ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی هێزەکانی پێشمەرگە کراو داواکاری و کێشەکانی هێزەکانی پێشمەرگە تاووتوێ کرا، هەروەها سەرجەم ئەو نوسراوانەی کە لەلایەن سەرۆکایەتییەوە ئاراستهی لیژنهكه كرابوون گفتوگۆیان لەسەر کرا، هاوکات راپۆرتی ئامادەکراو لەسەر شەهیدبوونی 2 پێشمەرگەی هێزەکانی 70 خوێندرایەوە.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا ، باس لە چاکسازییەکان و هەبوونی شەفافییەت کرا لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا.
لە کۆتاییدا هەریەک لە ئەندامان و راوێژکاران راو و پێشنیازی خۆیان خستەڕوو و بڕیاردرا بە راپۆرتێک سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکەنەوە.
شوان عةزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.