ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ی دیسه‌مبه‌ری 2019 هه‌ڵمه‌تی خاوێنكردنه‌وه و پاكڕاگرتنی شاری هه‌ولێڕ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی ژینگه‌یی به به‌شداریی راسته‌وخۆی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌ستی پێ كرد.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌و سه‌رۆكایه‌تییه ئه‌نجام دراوه و تێیدا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به یاوه‌ریی بریكاری وه‌زیر و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و قائیمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی به‌شداریان تێدا كرد.
سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه بۆ ناو بازاڕ به به‌شداریی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌نووسان ده‌ستیپێكرد و دواتر وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌شێكی قه‌ڵای هه‌ولێریشی به‌سه‌ركرده‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ردانی ناو بازاڕی قه‌یسه‌ریی شاری هه‌ولێریشی كرد و به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی گفتوگۆی له‌سه‌ر خاوێنكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ به‌شی بازاڕه‌كه كرد كه پێویستییان به خاوێنكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه.
شایه‌نی باسه هه‌ڵمه‌ته‌كه له كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستپێكرد و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت به مه‌به‌ستی هۆشیاریی ژینگه‌یی و پاراستن و رێزگرتن له ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به خاوێنكردنه‌وه‌ی شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی ژینگه‌یی، كه له كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی زۆر به پاراستن و پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.





کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.