له‌راگه‌یاندراوێكى لێژنه‌ى ده‌سپاكی له‌په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی پێدانی زانیاری و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2019/12/3، به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌عید هه‌ركی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه پێشوازیى كرد له ئه‌نوه‌ر تونسی شاره‌زا له بوارى ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان و شاندێكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان.
راشیدهگهیهنن ، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له‌هۆڵی لیژنه به‌ڕێوه‌چوو ئه‌ندامانی لیژنه كورته‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به كار‌و چالاكییه‌كانی لیژنه‌كه‌و هه‌نگاوه‌كانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییان له هه‌رێمی كوردستان باسكرد‌و دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری‌یان به‌گرنگ زانی و سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌یان كردن.
لێژنه‌ى ده‌سپاكی له‌په‌رله‌مانى كوردستان بلاویشى كردووه‌ته‌وه كه شاندی میوان سوپاسی گرنگی پێدان و هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌كه‌یان كرد كه له‌ماوه‌ی كاركردنیاندا هه‌نگاوی باشیان ناوه‌و چاودێرێكی باشبوونه له‌سه‌ر كۆی گشتیی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و كاری مه‌یدانی و به‌دواداچوونی كردارییان كردووه‌و به‌پێویستیان زانی به‌هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵبدرێت دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكرێت و خۆشحاڵیی خۆشیان ده‌ربڕی به‌وه‌ى كه سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌هه‌وڵی جدیدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و كۆتایهێنان به‌م دیارده‌یه‌و به‌ڵێنی هه‌موو هاوكاری و ههماههنگییهكاندا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.