Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 07:16

خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین به‌ مێسی درا

بۆ جاری شه‌شه‌م
کوردستان TV
100%

ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی، لیۆنێل مێسی كه‌ له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنەی ئیسپانی یاری ده‌كات توانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی یاریزانی ساڵ به‌ده‌ست بهێنێت.

مێسی لە رێوڕه‌سمێکدا كه‌ له‌لایه‌ن گۆڤاری France Football به‌ڕێوه‌چوو، توانی وه‌ك باشترین یاریزانی ساڵ له‌نێو كوڕاندا خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین به‌ده‌ست بهێنێت.

مێسی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی به‌ دوای یه‌كدا له‌ ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢ و ٢٠١٥ هه‌مان خه‌ڵاتی به‌دەست هێنابوو، بۆ جاری شه‌شه‌م سه‌ركه‌وت له‌ به‌ ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین.

هاوکات ڤیرگیل ڤان دیژك-ی هۆڵه‌ندی كه‌ له‌ لیڤه‌رپوول یاری ده‌كات پله‌ی دووه‌م و كریستیانۆ رۆناڵدۆ-ی پورتوگالی كه‌ له‌ یوڤێنتوس یاری ده‌كات پله‌ی سێیه‌م و سایدۆ مانی سه‌نگیالی كه‌ له‌ لیڤه‌رپوول یاری ده‌كات پله‌ی چواره‌م و محه‌مه‌د سه‌ڵاح-ی میسری كه‌ له‌ لپڤه‌رپوول یاری ده‌كات بۆ جارێكی دیكه‌ پله‌ی پێنجه‌م به‌ده‌ست هێنا.

رۆناڵدۆ كه‌ پێنجه‌مین جاره‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێدەبەخشرێت به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا نه‌كرد.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.