ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا به توندی پێشێلكارییه‌كانی دژی خۆپیشانده‌رانی عێراقی و به‌كارهێنانی هێز له دژی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر سه‌ركۆنه ده‌كات.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دێیڤد شینكەر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت باسی له‌وه كردووه كه ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا به توندی پێشێلكارییه‌كانی دژی خۆپیشانده‌رانی عێراقی و به‌كارهێنانی هێز له دژی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ری ناڕازی شه‌قامی عێراقی سه‌ركۆنه ده‌كات.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هه‌روه‌ها داوای له به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی كرد لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكات كه به توندوتیژی وه‌ڵامی خۆپیشانده‌رانیان داوه‌ته.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا داواشی له حكومه‌تی عێراقی كرد ئه‌و كاسانه‌ی توندوتیژییان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناوه سزا بدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.