Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 19:48

پۆمپیۆ: هێزە عێراقیەکان له‌ژێر هەژموونی ئێرانەوە خۆپێشاندەرانیان دەکوشت

پۆمپیۆ: هەردوو خۆپێشاندانەكانى عێراق و لوبنان پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە
کوردستان TV
100%

 مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە توندی ڕەخنەی لە هەژموونی ئێران گرت لەسەر خاكی عێراق و رایگەیاند" هێزە عێراقیەكان بە هۆی كاریگەری و هەژموونی ئێرانەوە خۆپێشاندەرانیان دەكوشت، گوتیشی" خۆپێشاندانەكانی عێراق و ئێران و لوبنان بۆ دەربڕینی ناڕەزاییە لە دژی ڕژێمی ئیسلامیی ئێران.

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەدا كە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە هۆی بەردەوامیی خۆپێشاندانەكانەوە دەستی لەكار كێشایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی خەڵك هاتنە سەر شەقام و داوای ئازادییان كرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەروەها گوتیشی" عەبدولمەهدی بە هۆی گوشاری خۆپێشاندانەكانەوە دەستی لەكار كێشاوەتەوە، كەچی هێزە عێراقیەكان بە هۆی گوشار و كاریگەریی گەورەی ئێرانەوە خۆپێشاندەرانیان كوشتووە.

پۆمپیۆ ئاماژەی بە خۆپێشاندانەكانی عێراق و لوبنان دا و گوتی" هەردوو خۆپێشاندانەكان پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە، بە هۆی دەستێوەردانی بەردەوامی ئێرانە لە كاروبارەكانی هەردوو وڵاتەكە، وای لێ هاتووە گەلانی هەردوو وڵات چیتر بەرگە نەگرن.

لەبارەی خۆپێشاندانەكانی ئێرانیشەوە پۆمپیۆ گوتی" هێشتا خۆپێشاندان لە زیاتر لە 90 ناوچەی ئێراندا بەردەوامە، خەڵكی ئەم وڵاتە ماندوو بوون لەوەی ببینن پیاوانی ئاین دەیان ملیار دۆلاریان لێ دەدزن، لە كاتێكدا دەكرێ ئەم پارانە بۆ بیمەكردنی بەروبووم بۆ گەلی ئێران دابین بكرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.