كەمێك له‌مه‌وبه‌ر ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێكی تایبەت سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراق ساز كرد‌و له وته‌یه‌كدا خاتوو جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق تیشكى خسته سه‌ر دواین ره‌وشى عێراق و رایگەیاند" زیاتر له 400 كەس لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی عێراق كوژراون و خۆپشاندانهكانى عێراق له لایه‌ن گه‌نجانه‌وه سازكراو به‌هۆى ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه خه‌لكانێكى زۆر ده‌ستگیر كران و كوژران و بریندار كران.
هه‌روه‌ها گوتیشی" له عێراق چه‌ندین بڕیار دران، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كران، بۆیه عێراقییه‌كان له جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان بێ ئومێد بوون و هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌وان به هه‌موو توانایه‌ك پشتیوانی له داواكاریه‌كانی خۆپێشانده‌رانی عێراق ده‌كه‌ن و هه‌موو توندوتیژییه‌كیش له دژیان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، تا ئێستاش ته‌قه له خۆپێشانده‌ران ده‌كرێت و ده‌كوژرێن و ده‌ڕفێندرێن.
پلاسخارت ئاشكراشیكرد، ده‌ستێكی ده‌ره‌كی ده‌یه‌وێت خۆی بخزێنێته ناو خۆپێشاندانه‌كانی عێراق، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناسنامه‌ی ئه‌و لایه‌نه بكات كه هه‌وڵ بۆ ئه‌مه ده‌دات.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداش، پلاسخارت دووپاتیكرده‌وه، ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ئاستێكی زۆر باشدان و هه‌نگاوی باش له نێوان هه‌ردوولا نراون.
تایبه‌ت به دۆخی ئاواره‌كانیش له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان كرد، كه له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان شوێنیان بۆ كراوه‌ته‌وه، كه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ته‌نیا به‌م دواییانه 16 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له پارێزگای دهۆك نیشته‌جێكراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.