گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند: دوای ئه‌و شه‌ش هه‌زار مامۆستایه‌ی دامه‌زراون له گرێبه‌سته‌وه كراونه هه‌میشه‌یی به فه‌رمانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه واتا ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه، كه‌س موزایه‌ده نه‌كات به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تر.
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان گوتەکانی ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی بە ڕیکلامی ڕاگەیاندن لەقەڵم دەدات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێشه‌وا هه‌ورامی گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند، عه‌باس فه‌تاح په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی باسی له‌وه كردووه كه حكوومه‌ت پڕۆژه‌كانی په‌رله‌مان په‌كده‌خات و گرێبه‌سته‌كان دانامه‌زرێنێ، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندنه و هیچ حیسابێك بۆ ئه‌و قسانه ناكه‌ین.
هه‌ورامی ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی له‌به‌رده‌م كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یه‌تی، بۆیه له‌و كاته‌ی ئێستا ئه‌و قسانه ده‌كات، له‌كاتێكدا ده‌بێت لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكوومه‌ت ته‌واوی حكوومه‌ت به هی خۆی بزانێت نه‌ك به‌شێكی به‌جۆرێكی تر قسه بكات.
هه‌ورامی پرسیاری ئاراسته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی كردوو ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پرسیارێكت له حكوومه‌ت هه‌یه پێویسته ئاراسته‌ی قوباد تاڵه‌بانی بكه‌ی چونكه ئه‌و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه نه‌ك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بیوروژێنی.
پێشه‌وا هه‌ورامی گوتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی قسه‌مان كردووه، ئه‌وه وه‌ڵامی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ده‌ڵێت: قسه‌كانی گوزارشت نییه له ئێمه.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی قسه‌مان كردووه ده‌ڵێت قسه‌كانی ئه‌و گوزارشت نییه له فراكسیۆنی یه‌كێتی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له كاتێكدا ئێمه كه‌س به خه‌مخۆری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نازانین با كه‌س موزایه‌ده نه‌كات به‌سه‌ر یه‌كتری.
هه‌روامی گوتیشی: ئه‌و شه‌ش هه‌زار مامۆستایه‌ی دامه‌زراون له گرێبه‌سته‌وه كراونه هه‌میشه‌یی به فه‌رمانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه واتا ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه.
ئێمه له په‌رله‌مان زۆر شتمان كردووه كه باسمان نه‌كردووه ناكرێت تۆ هه‌موو رۆژ له میدیاكان قسه بكه‌ی بڵێ ئه‌وه‌مان كرد و خۆمان بهدهرخهین.
من لێره‌دا پرسیارێك ئاراسته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌كه‌م به‌رێز كاك قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه یان وه‌زیره‌كانی تۆ ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌كانی په‌رله‌مان پكهبخهن، ده‌كرێ وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌و وه‌ربگریه‌وه، حكوومه‌ت حكوومه‌تی هه‌موومانه، به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی و پارتی به به‌رپرسیاریته‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، لێره‌وه داواكارم هه‌ر شتێك هه‌بوو په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكه‌وه هه‌بوو با خه‌می هه‌موولایه‌ك بێت، با كه‌س نه‌ڵێت من كردم، من كرد.
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ده‌شڵێت: تاکو ئێستا ڕێز لەوە دەگرین کە بەڕێزان لە دەستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەماهەنگییەکی زۆر باشیان لەگەڵ فراکسیۆنەکان هەبووە، هەروەها هاوڕێیانمان لە فراکسیۆنی یەکێتی تا ئێستا هەماهەنگییەکی زۆر باشمان لە کارەکاندا هەبووە لەگەڵ ئێمە و ئامانجی ئێمەش پاراستنی هاوسەنگییە.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، عەباس فەتاح پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی و جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە باڵەخانەی پەرلەمان گوتبووی پرۆژەیاسای دامەزراندنی فەرمانبەرە گرێبەستەكان لەلایەن فراكسیۆنی یەكێتیەوە پێشكەشكراوە، بەڵام حكومەتی هەرێم بەرلەوەی بۆی رەوانە بكرێت رەتیكردوەتەوە، لەكاتێكدا حكومەت بۆی نییە فەرمان بەسەر پەرلەماندا بكات.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.