Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 22:58

پۆلیسی هه‌ولێر ژماره‌یه‌ک قومارخانه‌ داده‌خات

رێگە نادرێت جارێکی تر ئەو شوێنانە ئەو کارانەیان تێدا بکرێت
کوردستان TV
#7
100%


هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تیمه‌كانی پۆلیس توانیویانه‌ له‌ چه‌ند گازینۆیه‌كی شاری هه‌ولێر ده‌ست بگرن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به‌ قومار و به‌هه‌ده‌ردانی سامان و داهاتی گه‌نجان و ئه‌و كه‌لوپه‌له‌یان له‌ناوبردووه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد ئامێرەکان لەناوبران و رێگە نادرێت جارێکی تر ئەو شوێنانە ئەو کارانەیان تێدا بکرێت.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر داواشی لەهاووڵاتیان کرد لەکاتی بینینی ئەو شتانە لە کافتریا و شوێنە گشتیەکاندا هێزەکانی پۆلیس ئاگاداربکەنەوە.

https://www.facebook.com/hawlerpolice87/videos/852377478514867/

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.