به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری و كوردسات دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كه‌ن .
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییه‌ك مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سكاڵاكاری كردبوو به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كاری نه‌شیاوی له‌گه‌ڵ نه‌كات وێنه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ك ، م ، أ ) له‌دایكبووی 1991 ، ڕه‌گه‌ز نێر، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراوه‌و دانی ناوه به‌تاوانه‌كه‌یدا .
ڕاشیگه‌یاند: دوای سكاڵای ئافره‌تێك مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات و به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان - نوسینگه‌ی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌هه‌ستاوه به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌شیاوی ئافره‌ته‌كه .
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ڕ ، م ) دانیشتوی شاری هه‌ولێر به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه و دانی ناوه به‌وه‌دا كه له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وێنه‌ی نه‌شیاوی سكاڵاكاری بڵاوكردۆته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.