به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی كوردستانی ڕاگه‌یاند
پارێزگای هه‌ولێر
بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاسمانی هه‌ولێر هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه بارانی كه‌مدا به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه‌دا و هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراو بۆ ئه‌مڕۆ 8 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و به‌رزترین پله‌ش 16 پله ده‌بێت.
بۆ سبه‌ی ئاسمانی پارێزگای هه‌ولێر نمه باران ده‌بێت و له شه‌ویشدا له ناوچه شاخاویه‌كان به‌فر ده‌بارێت و نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراو بۆ ئه‌مڕۆ 9 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و به‌رزترین پله‌ش 14 پله ده‌بێت.
پارێزگای سلێمانی
بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه بارانی كه‌م به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌م هه‌یه له هه‌ندێك ناوچه‌دا، هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراو بۆ ئه‌مڕۆ 7 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و به‌رزترین پله‌ش 14 پله ده‌بێت.
بۆ سبه‌ی ئاسمانی پارێزگاكه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه بارانی كه‌م له ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگاكه، هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراو بۆ ئه‌مڕۆ 7 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و به‌رزترین پله‌ش 12 پله ده‌بێت.
پارێزگای دهۆك
بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاسمانی پارێزگاكه نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه بارانی كه‌م له ناوچه شاخاوییه‌كانی باكووری پارێزگادا به تایبه‌تی له كاتی ئێواره‌دا، هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراو بۆ ئه‌مڕۆ 7 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و به‌رزترین پله‌ش 16 پله ده‌بێت.
بۆ سبه‌ی پێنج شه‌ممه ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی دابارینی باران له ته‌واوی ناوچه‌كان وه به‌فر بارین له ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگاكه به تایبه‌ت له كاتی شه‌ودا، هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراو بۆ ئه‌مڕۆ 7 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و به‌رزترین پله‌ش 12 پله ده‌بێت.
پارێزگای كه‌ركوك
ئاسمانی كه‌ركوك بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت، وه بوونی ته‌م له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگاكه، هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراو بۆ ئه‌مڕۆ 10 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و به‌رزترین پله‌ش 17 پله ده‌بێت.
بۆ سبه‌ی پێنج شه‌ممه ئاسمانی كه‌ركوك نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراو بۆ ئه‌مڕۆ 10 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و به‌رزترین پله‌ش 16 پله ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.