پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی ته‌رمی كه‌سێك له سنوری بنكه‌ی پۆلیسی كه‌سنه‌زان دۆزرایه‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: دوای گه‌یشتنی پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوان بۆ شوێنی ڕووداو، ده‌ركه‌وت كه‌وا كه‌سێك خۆی سووتاندوه له ئاكامدا گیانی له‌ده‌ست داوه، دوابه‌دوای وه‌رگرتنی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وورد له ڕووداوه‌كه ده‌ركه‌وت كه‌وا كه‌سێك به‌ناوی (ئامانج ئبراهیم حه‌سه‌ن) ته‌مه‌ن 29 ساڵ، پیشه قوتابی خۆی سوتاندوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ته‌رمه‌كه هه‌ڵگیرایه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه و پۆلیسیش به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه بۆ گه‌یشتن به هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.