Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 19:46

له‌ ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا هێزێکی ئه‌منی کرانه‌ ئامانج

9 كارمه‌ند بوونه‌ قوربانی
کوردستان TV
100%

به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا، به‌هۆی هێرشێكه‌وه‌ 9 كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوونه‌ قوربانی.

له‌م باره‌یه‌وه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو  له‌ ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا، له‌ به‌ر‌به‌ستێكی ئه‌منی نزیك بانكی ناوه‌ندی له‌ شه‌قامی ره‌شید به‌ نارنجۆك هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزێكی ئه‌منی و به‌هۆی هێرشه‌كه‌شه‌وه‌ 9 كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بریندار بوون كه‌ دۆخی ته‌ندروستی 4 له‌ برینداره‌كان ناجێگیره‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.