Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 22:58

ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌که‌رکوک سێ که‌سی کرده‌ قوربانی

له‌سه‌ر پردێك له‌ نێوان شارۆچكه‌ی دوبز و ناحیه‌ی زاب
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه‌ له‌ كه‌ركووك چێنرابوو، كه‌سێك كوژرا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.

عه‌لی كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، له‌ لێدوانێكیدا ، باسی له‌وه‌ كرد، بۆمبێك كه‌ له‌سه‌ر پردێك له‌ نێوان شارۆچكه‌ی دوبز و ناحیه‌ی زاب باشووری شاره‌كه‌ چێنرابوو، ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

عه‌لی كه‌مال باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌ كه‌سێكی مه‌ده‌نی كوژرا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.