Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 21:41

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق: ڕێککه‌وتن دەر‌باره‌ی بودجه‌ لە‌نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق ئه‌نجامدراوه‌

وه‌ڤدێكی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
کوردستان TV
100%


د. ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داراییی ‌په‌رله‌مانی عێراق، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند ، ڕێككه‌وتن له‌ نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی بودجەوە كراوه‌ و بڕیاره‌ سبه‌ی، یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌ په‌رله‌مان وه‌كو خۆی په‌سه‌ند بكرێت، بۆیه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین، کە وه‌كو خۆی په‌سه‌ند بكرێت.

د. ئه‌حمه‌د سه‌فار راشیگه‌یاند ، پێویسته‌ ڕێككه‌وتنێكی سیاسی بكرێت و كوتله‌كان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی ڕازی بكه‌ین، ده‌نگ به‌و ڕێككه‌وتنه‌ بدەن، بۆیه‌ بڕیاره‌ وه‌ڤدێكی سیاسیی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ڕازیكردنی كوتله‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بکرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ده‌درێته‌ هه‌رێم مافی ده‌ستووریی هه‌رێمه‌ و هیچی زیاده‌ نه‌دراوه‌ بە هه‌رێم و هه‌ندێك پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره‌ و بەشی زیاده‌ به‌ هه‌رێم دراوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.