Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 15:30

پەرلەمانی کوردستان یاسای تاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆی پەسەند کرد

بە دەنگی 74 پەرلەمانتار پەسەند کرا
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 74 ئەندام، یاسای تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانی بە تێبینییەکانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە پەسەند کرد.

پێشتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە رێگەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانەوە نۆ تێبینی لەسەر یاسای تاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆ ھەبوو، حەفتیان زیاتر پەیوەندی بە ھەڵەی نووسینەوە ھەبووە، یەکێک لە تێبینیەکانیش تاپۆنەکردنی ئەو زەویانە بوو کە لە نێوان خانووەکاندا ماونەتەوە.

بەم شێوەیە کۆی تێبینیەکانی وەزارەتی شارەوانی بە دەنگی 74 پەرلەمانتار پەسەند کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.