Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 22:58

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

گفتوگۆ دەربارەی دواگۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا
کوردستان TV
#7
100%


باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق پابەندبوونی وڵاتەکەی بە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/12/4 سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد .

لە دیدارەکەدا کە ستیڤ فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەیبوو، گفتوگۆ دەربارەی دواگۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق کرایەوە .

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان رۆڵێکی ئەرێنی لە پێناو جێگیربوونی بارودۆخی عیراق دەگێڕێت.

باڵیۆزی ئەمەریکاش پشتیوانی خۆی بۆ ئەو لەیەکتێگەیشتن و پێشکەوتنانە دەربڕی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە بودجەی 2020 هاتووەتە ئارا . پابەندبوونی وڵاتەکەشی بە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.