دواى دوو مانگ له خۆپیشاندانه تونده‌كانى عیراق، كه بووه هۆى كوشتنى 453 كه‌س و برینداربوونى هه‌زارانى دیكه، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆشاییه‌كى له‌ده‌سه‌ڵاتدا دروستكردوه.
دوومانگ له خۆپیشاندانه‌كان له به‌غداو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه، ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەكانی باشوری عیراق بەردەوامە.
كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق ڕایگەیاند، تائێستا 453 كەس كوژراون و زیاتر لە 9 هەزار كەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ جارێكی دیكە خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەكانی باشوری عیراق دەستی پێكردەوە و خۆپیشاندەران داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵات و دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمان و سەرۆكایەتییەكانی كۆمار و نوێنەران دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.