Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 22:58

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌توندی وه‌ڵامی هێرشه‌که‌ی ئه‌مشه‌وی داعشیان له‌ میحوه‌ری گه‌رمیان داوه‌ته‌وه‌

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی داعش بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان هاتووه‌، بەداخەوە، ئەمشەو  تیرۆریستان و تاریکپەرستانی داعش، هێرشیان کردە سەر فەوجێکی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لەلایەن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وەڵامدرانەوەو بەتوندی لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و راونران و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندوه‌.
 

راگەیندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە

بەداخەوە، ئەمشەو  تیرۆریستان و تاریکپەرستانی داعش، هێرشیان کردە سەر فەوجێکی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له‌سنوری كوڵه‌جۆ (میحوەری گەرمیان)  هەر زوو لەلایەن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وەڵامدرانەوەو بەتوندی لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و راونران و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندوه‌.

خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.

لەماوەی رابردوودا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لەچەندین ناوچەی جیاوازەوە، ئەو رووداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەکانی ئێمەی کردەوە، کە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان دابوو.

لێرەوە، داوا لە هاوپەیمانان دەکەین، کۆمەک و پشتگیری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە زیاترو  چڕتربکەنەوە. بۆ ئەوەی رێگە لەپەرەسەندن و تەشەنەکردنی ئەو هێزە تیرۆریستیە بگیرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.