له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا وه‌زیری دارایی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاوات شێخ جه‌ناب رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتوون.
ئاوات شێخ جه‌ناب راگه‌یاند كه شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان توانیوێتی ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆی جێبه‌جێ بكات و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بچه‌سپێنێت و له‌باره‌ی مافه‌كانی دارایی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتووه.
ئاوات شێخ جه‌ناب گوتی: رێككه‌وتووین له‌سه‌ر راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (SOMO).
وه‌زیری دارایی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ند بێت ئه‌وا كێشه‌ی مووچه نامێنێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وه‌زیری دارایی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاوات شێخ جه‌ناب رایگه‌یاند كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی به پابه‌ند ده‌زانێت بۆ دانه‌وه‌ی هه‌شت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و 12 مووچه‌ی خانه‌نشینان كه له لایه‌ن به‌غداوه وه‌ك ئه‌و باسی كرد، به هۆی بڕیاری سیاسییه‌وه بڕاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.