Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 13:17

پرسەنامەیەک لە وەزیری پێشمەرگەوە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام سازو ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ر رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك و خه‌ونی گڵاوی تیرۆریستان له‌گۆڕ ده‌نێین
کوردستان TV
100%


 به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان

كه‌س وكاری شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كان

بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان (لوقمان تاهیر نەجم، مەحمود محمد مەعروف، زیاد خه‌لیفه‌ سوڵتان )

به‌داخه‌وه‌، جارێكی تر تیرۆریستان و تاریكپه‌رستان هێرشیان كرده‌ سه‌ر رۆژئاوای خانه‌قین و سنووری گه‌رمیان، له‌و هێرشه‌ نه‌گریسه‌یاندا هه‌وڵیان دا خه‌ونی زڕاویان بێننه‌دی، به‌ڵام هه‌ر زوو هێزی نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه‌کانی (لیوای سێی پیادە) لێیان هاتنه‌ ده‌ست و به‌توندی به‌رپه‌رچیان دانه‌وه‌.

وێڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، توانیان تیرۆریستان راوبنێن و ناوچه‌كانیان بپارێزن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هید و برینداربوون.

له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان به‌ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ و كه‌س و كاری شه‌هیدانی ئه‌و په‌لاماره‌ تیرۆریستیه‌ ده‌گه‌ینین، كه‌ سه‌ریان به‌رزه‌ به‌وه‌ی رۆڵه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی خاكی كوردستان گیانیان به‌خشی.

هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام سازو ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ر رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك و خه‌ونی گڵاوی تیرۆریستان له‌گۆڕ ده‌نێین و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ گیانی خه‌ڵك و خاكی هه‌رێمی كوردستان پارێزراوه‌. 

له‌یه‌زدانی مه‌زن داواكارم زوو به‌زوو شیفای  برینداره‌كان بدات و له‌جه‌نگی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تیرۆر سه‌ركه‌وتوو و سه‌ربه‌رزمان بكات.

شۆڕش ئیسماعیل

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.