له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی كه‌نداو كاتژمێر 5 ى ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و به‌حرێن رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بهكۆكرنهوهی حه‌وت خاڵ به‌یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی گه‌یانده چوارگۆشه‌ی زێرین، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌لبژارده‌ی به‌حرێن به‌دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دووه‌م و به‌به‌ده‌ست هێنانی چوار خاڵ به‌جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات توانی پلیتی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی به‌ده‌ست بخات
له‌ئێستادا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده ته‌واوی ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌و یاریه ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پلیتی یاری كۆتایی به‌ده‌ست بێنێن، سه‌رجه‌م چاوهیكان له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه، چونكه توانی له‌قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكاتوو و به‌یه‌كه‌م بگاته یاری پێش كۆتایی
لای خۆیه‌وه كاتانیچ راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی عێراق رایگه‌یاند به‌كۆمه‌ڵه‌ی یاریزانی شاره‌زاو كۆمه‌لی یاریزانی لاو هاتووین تا براوه‌ی نازناوهكهبین، هه‌روه‌ها كاتانیچ وتیشی یاری به‌رامبه‌ر به‌حرێن وه‌ك یاریه‌كانی رابردوو سه‌یر ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌سه‌ر یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان پێویسته ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ر له‌پێناو گه‌یشتن به‌یاری كۆتایی
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌لبژارده‌ی به‌حرێن له‌یاریه‌كی چاره‌نووساز توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كوێت به‌ده‌ست بێنیت و بگاته یاری پێش كۆتایی
هیلیو ساسا راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی به‌حرێن دووپاتیكرده‌وه خۆشحالین به‌و ئه‌نجامه‌ی له‌قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به‌ده‌ستمان هێنا، هه‌روه‌ها ساسا وتیشی پێشبینی هیچ گۆرانكاریه‌ك ناكه‌م له‌یاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.