یانه‌ی لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له هه‌فته‌ی پازده‌می خولی ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێناو له یاری دێربی لیڤه‌رپولدا، به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی میوان و هاوشاریه‌كه‌ی برده‌وه
یاریزانانی ڕێدز هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ركه‌وتن و شه‌ش خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ناوبژیوان، هێرشبه‌ری به‌لجیكی دیڤۆك ئۆریگی گۆڵێكی بۆ لیڤه‌رپول تۆماركرد، پاشان شیردان شاكیری سویسری گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی حه‌ڤده به‌ده‌ستهێنا
له خوله‌كی بیستویه‌كیشدا، یاریزان مایكڵ كین گۆڵێكی بۆ ئێڤه‌رتۆن تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، دواتر دیڤۆك ئۆریگی گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می میوانداره‌كانی له خوله‌كی سیی و یه‌ك به‌ده‌ستهێنا، له دواساته‌كانی گێمی یه‌كه‌میشدا، سادیۆ مانێی سه‌نیگالی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی چواره‌می لیڤه‌رپولی تۆماركرد‌و ئه‌م گێمه به پێشكه‌وتنی تیپه‌كه‌ی یۆرگن كلۆپ به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌م و سێ خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی گێمه‌كه، هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی ڕیتچارلیسۆن دی ئه‌نداردی گۆڵی دووه‌می ئێڤه‌رتۆنی به‌ده‌ستهێنا
له‌و لاشه‌وه جۆرجینهۆ ڤاینالدومی هۆڵه‌ندی گۆڵی پێنجه‌می لیڤه‌رپولی له دواساته‌كانی یاری تۆماركرد‌و كۆتایی به كه‌رنه‌ڤالی گۆڵه‌كان هێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش لیڤه‌رپول كه تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ نه‌دۆڕاوه، كۆی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی خوله‌كه گه‌یانده چلوسێ خاڵ، ئێڤه‌رتۆنیش سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی له پله‌ی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ند له چوارده خاڵ وه‌ستا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.