له هه‌فته‌ی پازده‌می خولی ئینگلته‌راو له یاری لوتكه‌دا، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی تۆتنهامی میوانی برده‌وه
هه‌ر له ده‌ستپێكی ڕووبه‌ڕوو بوونهوهكهدا، یاریزانانی مانچسته‌ر چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان و دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش خولهك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، یاریزان ماركۆس ڕاشفۆرد گۆڵێكی بۆ مان یونایتد تۆماركرد
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی سپێرز هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو له خوله‌كی سیی و نۆ، یاریزان دێلی ئالی گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام له گێمی دووه‌مدا، یاریزانانی مانچسته‌ر به‌م ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و فشارێكی توند‌و كۆمه‌ڵێ هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، تا یه‌كێك له هێرشه‌كان لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، ماركۆس ڕاشفۆرد گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێناو سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌هریمه‌نی سوور مسۆگه‌ركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مانچسته‌ریونایتد له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیستویه‌ك خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و تۆتنهامیش دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان به‌سه‌رپه‌رشتی خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی هات و به بیست خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.