لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كهتیمهكانمان كه‌سێكیان ده‌ست گیر كرد كه بڕی 690 هه‌زار دیناره‌ی پاره‌ی ساخته‌ی پێ بووه‌و ویستوویه‌تی له بازاڕدا ساغی بكاته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایدهگهێنێت ، کارمەندانی پۆلیسی شارەوانی هەولێر، توانیان هاوڵاتیەکی بەڕەگەز عەرەب دەستگیر بكەن كه بڕی پارەی 690 هه‌زار دینار و 200 دۆلاری ساختەی لابووە و ویستوویه‌تی له بازاڕه‌كاندا ساغی بكاته‌وه.
پۆلیسى هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەته‌وه و رەوانەی دادگا کراوه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.