له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی سۆپایه‌كی غاز له هۆڵێكی ئاهه‌نگ گێڕان له شاری سه‌قزی رۆژهه‌لاتی كوردستان، 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 34 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌مباره‌وه حوسه‌ین خۆش ئیقباڵ جێگری پارێزگای كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ میدیای حكومه‌تی ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له كاته‌كانی ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه له شاری سه‌قز به‌هۆی لێچوونی غاز له بۆری سۆپای هۆڵه‌كه، ته‌قینه‌وه روویداوه.
حوسه‌ین خۆش ئیقباڵ، باسی له‌وه‌شكرد كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 34 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ناوبراو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه رووداوه‌كه كرده‌یه‌كی تیرۆریستیی بێت و باسی له‌وه‌شكرد كه برینداران گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان و ره‌وشی ته‌ندرووستی سێ له‌برینداره‌كان ناجێگیره.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.