شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی به هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرای كرد كه دوو مووشه‌كی جۆری كاتیوشا ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د كراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی، کە لەژێر سەرکردایەتیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق کار دەکات، هێرشكرانه سه‌ر بنکەی سەربازیی بەلەدی پشتڕاست کردووەتەوە.
شەوی پێنجشەممە 5ی 12ی 2019 بەشێک لە میدیا عێراقییەکان هەواڵی هێرشكرانه سه‌ر بنکەی سەربازیی بەلەدیان بە سێ مووشەک، بڵاوکردەوە.
بنکەی سەربازیی ئاسمانیی بەلەد كه پێشتر ناوی بنکەی سەربازیی بەکر بوو، کەوتووەتە پارێزگای سەڵاحەدین و به دووریی 64 کیلۆمەتر لە باکووری بەغدا، بنکەیەکی سەربازیی ئاسمانیی عێراقییە و لە ساڵانی هه‌شتاكانی سەدەی رابردوو دروست کراوە، ئێستا سوپای ئەمریکا ئەو بنکەیەی کردووەتە بنکەیەکی سەرەکیی هێزەکانیان لە عێراق.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.