Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 11:00

که‌رکووک.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ گه‌ڕه‌کی په‌نجاعه‌لی پۆلیسێکی کورد شه‌هیدبوو و یه‌کی دیکه‌ش برینداربوو

بۆمبه‌كه‌ نزیك ئه‌و شوێنه‌ بووه كه‌ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك لێی ده‌وه‌ستن
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له‌ سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك پۆلیسێك شه‌هید و یه‌كی دیكه‌ش برینداربوو. 

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ نزیك مزگه‌وتی عه‌بدوڵڵای گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی شاری كه‌ركووك، بۆمبێكی چێندراو به‌ ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی پۆلیس دا ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا پۆلیسێك شه‌هیدبوو و یه‌كی دیكه‌ش برینداربوو.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بۆمبه‌كه‌ له‌ ژێر تانكی گازی مۆلیده‌یه‌كی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و نزیك ئه‌و شوێنه‌ بووه كه‌ مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك لێی ده‌وه‌ستن. 

هه‌ر به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا پۆلیسێكی كورد شه‌هیدبوو و یه‌كی دیكه‌ش برینداربوو به‌ ناوی كاروان عوسمان یاسین و زیانی ماددیش بەر شوێنی تەقینەوەکە کەوتووە‌. 

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ پۆلیسی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین گه‌یشتووه‌نه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیاببنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ هیچ مینێكی دیكه‌ له‌ شوێنه‌كه‌ بوونی نییه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.