Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 11:05

لە هەردوو کەمپی بەحرکە و هەرشەم دووبنکەی تەندروستی کرانەوە

ئاواره‌كان بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى سوود له‌و بنكانه‌ وه‌رده‌گرن
کوردستان TV
100%

لە هەردوو کەمپی بەحرکە و هەرشەم دووبنکەی تەندروستی کرانەوە. بنکەکان لەسەر ئەرکی دەستەی خێرخوازی ئیسلامی جیهانی کوەیتییەوە دروستکراون و لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە بەڕێوەدەبردرێن. لە هەردوو کەمپی بەحرکە و هەرشەم زیاتر لە 4 هەزار و 800 ئاوارەی موسڵ و دەوروبەری دەژین .

دروستكردنه‌ ئه‌م دوو بنكه‌یه‌ گرنگى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنى ئاواره‌كانى هه‌ردوو كه‌مپه‌كه‌، كه‌ ده‌توانن بۆ چاره‌سه‌رى پێویست سه‌ردانى ئه‌و بنكانه‌ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئاواره‌كان بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى په‌نا بۆ شوێنه‌ دووره‌ ده‌سته‌كان نه‌به‌ن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.