دوای په‌لاماری چه‌كدارانی داعش و شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بڕیاری داوه هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات بۆ پته‌وتركردنی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، فه‌وجه‌كانی لیوای (16)ـی پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری له سنووری گه‌رمیان جوڵاند.
هه‌روه‌ها جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتی جوڵه‌پێكردنی هێزه‌كه ده‌كات و له‌م باره‌وه ناوبراو بۆ بەسەرکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە گەیشتە گەرمیان و لە لێدوانێکدا رایگەیاند، جموجۆڵی داعش زیادی کردووە .
وتیشى" داعش ئێستا شەڕی پارتیزانی دەکات و خۆی رێکخستووەتەوە، سوودیشیان لەو بۆشایە وەگرتووە کە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەکەدا هەیە.
راشیگه‌یاند" ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه، كه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوه له‌مه‌ودوا له ئه‌ركدا ده‌بن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له سنووری گه‌رمیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.